kurdland روستاى سولاکان دردامنه كوه 2835متري عبدالرزاق باآب وهوايي كوهستاني وطبيعتي زيبا ومردماني ازتبارفرهنگ وادب واكثراتحصيل كرده باحدود120نفردارندگان تحصيلات عالي وحدود13وبلاگ نويس ويك وبسايت رسمي يكي ازنادرترين روستاهاي ادبي وفرهنگي ايران وكردستان ميباشدوحدودات روستاازگنجيه زيويه تانزديكيهاي غاركرفتوكه هردوضلع اين روستاوغارهاي زيرزمينان درامتداداين اضلاع وآثارباقيمانده ازقلعه هاي باستاني ازوجودتمدني عظيم حکايت دارد ئهنجومهنی ئەدەبیی چرای پیرانشار دە درێژەی چالاکییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکانی خۆیدا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 9/12/1391هەتاوی، کۆڕێکی شێعر و ڕەخنەی بۆ شاعیر عەلی حسێنی بەڕێوەبرد. ئەم کۆڕە لە کاتژمێر 3ی پاشنیوەڕۆ لە نووسینگەی ئەدەبیی چرا و بە بەشداریی گەرمی ئەندامانی ئەنجومەن و دۆستانی خۆشەویستی سەقز و عەلی حسێنی دەستی پێکرد. سەرەتا کاک عوبەید سورخابی لە لایەن ئەنجومەن و ئەندامانی ئەنجومەنی چرا بەخێرهاتنی میوانانی کرد و فەلسەفە و زەرورەتی بەڕێوەچوونی کۆڕەکەی شیکردەوە و دواتر داوای لە عەلی حسێنی کرد کە بە خوێندنەوەی شێعر و وڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبوان بەشداریی کۆڕەکە بکات. هەڵبەت ئەنجومەنی چرا پێشتر چەند پرسیارێکی ئەدەبیی ئاراستەی عەلی حسێنی کردبوو کە لە سەرەتادا وەڵامی ئەم پرسیارانەی داوە و دواتریش ئامادەبوان بە دەربڕینی بیر و ڕای خۆیان بەشداری کۆڕەکە بوون. تەوەرە سەرەکییەکانی باسەکە بریتی بوون لە: غەزەلی نوێی کوردی، تەعامولی نێوان بەردەنگ و شێعر دە ئەدەبی کۆردیدا، وەرگێڕانی شێعر یان ئافراندن و داهێنان. دە درێژەی بەرنامەکەدا عەلی حسهینی بە خوێندنەوەی چەند شێعرێکی خۆی کۆڕەکەی ڕازاندەوە. دە کۆتاییدا داوا لە کاک یوسف شوجاعی کرا تا بە نوێنەرایەتی لە ئەندامانی ئەنجومەن، خەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی ئەدەبیی چرا پێشکەش بە عەلی حسێنی بکات و بەم شێوەیە بەرنامەکە لە کاتژمێر 5ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی پێهات.
سه رچاوه : زان نظرات شما عزیزان:
آخرین مطالب ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() نويسندگان پيوندها ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() |
|||
![]() |